نەوا-
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئێوارەی ئەمڕۆ لینكی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران كارا دەكات.
باس لەوەشكراوە، لیژنەیەك بۆ هەڵبژاردنی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان پێكهێنراوە، فەرمانبەران و دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دەبێت ئەو كەسەی داواكاری پێشكەش دەكات، لانیكەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت، هەروەها نابێت لە رابردوودا لەلایەن كۆمیسیۆنەوە هیچ سزایەك درابێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت.