سەرۆكی یەكێتی بۆ كونسوڵی ئەمریكا: گوزەرانی هاوڵاتیان گرنگترین پرسە لەلامان

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ژیانی هاوڵاتیان گرنگترین پرسە لایان و بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەسەر هێڵن.
ئەم لێدوانەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەمیانی كۆبونەوەیەكدا هاتوە كە لەگەڵ ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان ئەنجامیدوەو بەگوێرەی راگەیەنراوێكی دوای كۆبونەوەكە، چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێرو بەغدا لەسەر بنەماكانی دەستورو جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان جەختی لەسەر كراوەتەوە.
ئاماژەشكراوە كە لەكۆبونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی بەكونسوڵی ئەمریكای وتوە، ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان گرنگترین پرسە بۆ یەكێتی و بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەسەر هێڵن تاكو گرفتەكان چارەسەر بكرێن.
ئاماژەشكراوە، لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا پێشهات و پەرەسەندنە ناوخۆیی و ناوچەییەكان و بەردەوامی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان سەرجەم لایەن و هێزە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group