یەكشەممەی داهاتوو خولی شەشەمی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەرێوەدەچێت

21 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو خولی داهاتووی دانوستانەكانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریكا لە شاری مەسقەت بەڕێوە بچێت.
باسی لەوەشكرد، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆكی دانوستانكاری ئێران، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە گەشت بۆ نەرویج دەكات.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لە زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویكردەوە: ئێران لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا وەڵامی فەرمی خۆی بۆ پێشنیازی ئەمریكا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن دەخاتە ڕوو، وەڵامەكە بە نوسراو دەبێت و لە رێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەكانەوە دەگەیەنرێت.
ئاژانسەكە ئاشكراشیكروە، چاوەڕوان دەكرێت ئێران لە وەڵامەكەیدا پێشنیازێكی جێگرەوە بۆ رێككەوتنەكە بخاتەڕوو، كە بریتییە لە پاراستنی بنەمای پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاكی ئێران، لەگەڵ گرتنبەری هەنگاوی پێویست بۆ رەواندنەوەی مەترسی و بانگەشەكانی ئەمریكا، لە بەرامبەر هەڵگرتنی چالاكانەی سزاكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group