سودەكانی بەئەلكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك

23 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، پێویستە هاووڵاتیان پەلە بكەن لە بەئەلكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك، دەنا بەشە خۆراكیان رادەگیرێت. 
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاندوە، پرۆسەی بەئەلكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستیپێكردوە ماوەی مانگێك دەخانەیەنێت، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی هاوڵاتیان لەوانەیە بۆ چەند رۆژێك ماوەكە درێژ بكرێتەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن پەلە بكەن لە بەئەلكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراكیان. 
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی وتوشیەتی:  دەبێت هاوڵاتیان لەوە دڵنیابن ئەگەر فۆڕمەكە پڕ نەكەنەوە بەشە خۆراكی مانگانەیان رادەگیرێت تا ئەو كاتەی فۆڕمەكە پڕ دەكاتەوە، هەر هاوڵاتییەكیش كارتی نیشتمانی نەبێت ناتوانێت ناوی بخاتە سەر فۆڕمی نوێ، چونكە لە یەكێك لە خاڵەكانی نێو فۆڕمی ئەلكترۆتنی داوای ژمارەی كارتی نیشتمانی و وێنەی خاوەن كارتەكە دەكات. 
نەوزاد شێخ كامیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەئەلكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك چەندین سودی هەیە، لەكاتی هاتنی بەشە خۆراكی مانگانە هاووڵاتی لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە ئاگادار دەكاتەوە، تاكلیك لەسەر وەرگرتنی نەكات بەشە خۆراكەكەی لەلای بریكار دەمێنێت، پرۆسەكە هەم كات و تێچو كەمدەكاتەوە هەم رۆتیناتیش.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group