كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی هیندستان یەكێكە لە گەورەترین كارەساتەكانی ئەو وڵاتە

22 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دوای ئەوەی فڕۆكەیەكی هیندستان كە بەرەو لەندەن بەڕێكەوت و لەڕێگەدا كەوتەخوارەوە بوە كارەساتێكی گەورەی فڕۆكەوانی بۆ وڵاتەكە.
دەسەڵاتدارانی هیندستان رایانگەیاندوە، فڕۆكەیەكی جۆری ئەیر هیندستان كە بە 242 سەرنشینەوە بەرەو لەندەن بەڕێكەوت دوای چەند خولەكێك لە شاری ئەحمەدئابادی رۆژئاوای هیندستان كەوتە خوارەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە 100 كەس گیانیانلەدەستدا، ئەمەش بوە یەكێك لە خراپترین كارەساتەكانی فڕۆكەوانی لە مێژوی وڵاتەكەدا.
كۆمپانیای ئەیر هیندستان دوای روداوەكە رایگەیاند، فڕۆكەكە بەرەو فڕۆكەخانەی گاتویك لە باشوری پایتەختی بەریتانیا بەڕێكەوتوە، هەروەها بە وتەی ئەفسەرانی پۆلیسیش فڕۆكەكە لە ناوچەیەكی نیشتەجێبون لە نزیك فڕۆكەخانەكە كەوتۆتە خوارەوە.







شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group