نەوا-
پاپای ڤاتیكان پەیامێكی بڵاوكردەوەو داوای لە ئێران و ئیسرائیل كرد جەنگی نێوانیان رابگرن.
پاپای ڤاتیكان لە پەیامێكدا داوای لە ئێران و ئیسرائیل كرد دەستبەرداری جەنگبن و دەست بە گفتوگۆ و دیالۆگ بكەن و لەوبارەیەوە رایگەیاند، نابێت هیچ لایەنێك هەڕەشە لە بونی لایەنێكی دیكە بكات، لەسەر تەواوی وڵاتانیشە پشتیوانی ئاشتی بكەن لەپێناو بەرژەوەندی هەمو لایەك و دۆزینەوەی چارەسەریی.
تادێت گرژییەكانی نێوان تاران و تەلئەبیب هەڵدەكشێت و بۆردومان و موشەكبارانی یەكتری لەلایەن فڕۆكەی جەنگی و بێفڕۆكەوان و موشەكە دورهاوێژەكانەوە بەردەوامە.