بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی: ئەگەری بڵاوبونەوەی پەتای كۆلێرا هەیە

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداریدا كە بەهۆی كەمبارانیەوە ئەگەری بڵاوبونەوەی پەتای كۆلێرا هەیە.
سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتودا كێشەی دەرمان لە نەخۆشخانەكاندا نامێنێت، بەڵام هێشتا بودجەی دابینكراو بەشی هەمو دەرمانی پارێزگای سلێمانی ناكات.
وتیشی: ئەمساڵ ئەگەری بڵاوبونەوەی پەتای كۆلێرا بەهۆی كەمبارانیەوە زۆرە، بۆیە داوا هاوڵاتیان دەكەن بە ئاگاییەوە ئاوی خواردنەوە بەكاربهێنن و چاودێریی ئاوی بیرەكانیان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group