عەباس عێراقچی: سوپاس بۆ هێزە چەكدارەكان تا دوا دڵۆپی خوێن ئامادەی بەرگریكردن بوون

7 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران دوپاتیكردەوە كە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان دژ بە ئیسرائیل رادەگرن و سوپاسی هێزە ئەمنیەكانی وڵاتەكەشی كرد، بۆ "سزادانی ئیسرائیل".
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەیامێكدا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هێزە چەكدارە بەهێزەكانیان تا دوا سات، تا كاتژمێر 4:00ی بەیانی بەردەوام بون لە سزادانی ئیسرائیل بەهۆی دەستدرێژیەكانییەوە.
باسی لەوەشكرد، هاوشانی هەمو ئێرانییەكان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هێزە چەكدارە بوێرەكانیان دەكات، كە تا دوا دڵۆپی خوێن ئامادەی بەرگریكردن لە نیشتمانە خۆشەویستەكەیان مانەوە و تا دوا سات وەڵامی هەر هێرشێكی دوژمنیان دایەوە.
ئەوەشیخستەڕو، ئێران چەندینجار بە ڕونی ئەوەی خستۆتەڕو لەبەرامبەر دەستدرێژی ئیسرائیل، تاران لە چوارچێوەی بەرگری ڕەوای خۆیدا مافی وەڵامدانەوەی دەبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group