نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە 06-07 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و خێرای با لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ چالاك دەبێت، هەروەها، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەی دوو شەممە 07-07كەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەر خۆ - مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ، وەك لە خوارەوە ئاماژەی پێكراوە:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆك : 38 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :41 پلەی سیلیزی