نەوا-
بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوایین تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجامدراو بڕیارە هەر ئەم هەفتەیە ئەنجامەكان رابگەیەنرێن.
سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردە لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، وەزارەتی پەروەردە هەڵسەنگاندنی خۆی هەیە بۆ تاقیكردنەوەكان و تائێستا زۆر باشبوە، وەڵامی هەمو گلەیی و گازندەیەكیان داوەتەوەو ئەو پرسیارانەی هەڵە لای ئەوان بێت قەرەبوی قوتابیان دەكەنەوە.
بریكاری وەزارەتی پەروەردە وتوشیەتی: بە زوترینكات ئەنجامەكان رادەگەیەنن كە لەم هەفتەیە تێپەڕ ناكات، بۆ ئەمساڵیش هیچ رێوڕەسمێك ساز ناكرێت و یەكەمەكانیش راناگەیەنن، بەڵكو تەنها ئەنجامەكان رادەگەیەنن بەئەلكترۆنی.