ئەمرۆ هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەكرێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بە پێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ دووشەممە، هاوكارییە داراییەكەی هاوپەیمانان بۆ ئەو پێشمەرگانە دابەش دەكرێت كە لە "هەژماری من"دا بەشدارن.
ڕۆژی یەكشەممە دەستكرا بە دابەشكردنی هاوكارییە داراییەكە، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی یەكشەممە،لە بانكی ناوەندی عێراق پشووی فەرمی بووە، دابەشكردنی هاوكاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەكان كە لە پرۆسەی “هەژماری من” بەشدارن، دواخرا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە.
لەم مانگەدا 64 هەزار و 244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group