نەوا-
پەرلەمانتارێكی كوردستان دەڵێت، حكومەتی عیراق داوایكردوە كۆی نەوتەكەی بدرێتێ و دابینكردنی سوتەمەنی دەبەسترێتەوە بە بەغداوە.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، حكومەتی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كردوە كۆی نەوتەكەی بدرێتێ، بۆ دابینكردنی بەنزین و نەوتی سپی هەرێمی كوردستان دەبەستێرێتەوە بەعێراقەوە، واتە بەنزین لیتری بە 450 دینارو نەوتی سپیش بەرمیلی 30 هەزار دینار.
عەلی حەمە ساڵح ئاشكراشیكردوە، لەبەرامبەر ئەو داوای بەغدا دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێن لەبری ئەوە 66 هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتمان بدەنێ خۆمان دەیپاڵێوین، عیراقیش دەڵێت 47 هەزار بەرمیل دەدەین.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: بۆ خەڵكی كوردستان گرنگە كۆی نەوتەكە بدرێت تاكو عیراق سوتەمەنی دابین بكات، ئەگەرنا دەبێت هەرێم خۆی بە نرخی عیراق بیدات.