بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ: لە پرۆژەی هێلكەدا قۆناغی خۆبژێویان تێپەڕاندوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، یەكێك لە كارە لەپێشینەكانیان گرنگیدان بوە بە بەرهەمی ناوخۆ، بەتایبەت لەكەرتی كشتوكاڵ.
رێباز ئیسماعیل بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاندوە، لە هەرێمی كوردستان 50 پڕۆژەی هێلكەی خواردنیان هەیەو توانای بڕی بەرهەمی رۆژانەیان دەگاتە 23 هەزار كارتۆن هێلكە، هەر كارتۆنێك 360 هێلكە لەخۆ دەگرێت لە پارێزگای هەولێر 100٪ی قۆناغی خۆبژێویان تێپەڕاندوەو هەناردەش دەكەن.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ باسی لەوەشكردوە، رۆژانە هێلكەی خواردن هەناردەی ناوەڕاست و باشوری عیراق دەكەن بەهۆی بەرزیی كوالێتیی هێلكەكەشەوە داواكاریی زۆری كە بەپێی ستانداردی جیهانی پێویستی هەر تاكێك بۆ خواردن لەنێوان 130 بۆ 150 هێلكەدایە لەساڵێكدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group