پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان داوایەك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەكەن

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان رایگەیاند: داوا دەكەن نوێنەرانی كورد لە بەغدا یەكگرتو و یەكهەڵوێست بن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان.
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەپرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: نەناردنی موچەی خەڵكی كوردستان دەستوریی و یاسایی نیە، وەك پێكهاتەكانی نەتەوەیی و ئایینی لەگەڵ ئەوەدان پرسی موچە نەخرێتە نێو ململانێ سیاسییەكان، حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق بەشێوەیەكی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ پرسی موچەدا كردوەو هەوڵیانداوە لەو رێگەیەوە فشار لەسەر هەرێمی كوردستان دروستبكەن.
ئایدن مەعروف وتیشی: بەناوی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی هەرێمی كوردستان داوا لەلایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەن ئەوانەی لە بەغدا نوێنەریان لە حكومەت و پەرلەمان هەیە لەسەر پرسەكانی پەیوەست بەگەلی كوردستان یەكهەڵوێستبن بەتایبەت لەسەر پرسی موچە، چونكە خەڵكێك هەیە لەبەغدا سود لە لێكترازانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان وەردەگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group