هەفتەی داهاتوو گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هەفتەی داهاتوو گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە.
كاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، دوای دەركردنی ڕێنمایی نوێ بۆ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرجەم كۆمپانیاكان كە ژمارەیان 394 كۆمپانیایە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكەن و گرێبەستەكانی بردنی عومرەكاران واژۆ دەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمساڵ كۆمپانیاكان لەكاتی نوێكردنەوەی گرێبەست پێویستە بڕە پارەیەك وەك بارمتە دابنێن و دوای بردنی عومرەكاران و گەڕانەوەیان لە گەشت، ئەو بڕە پارەیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە. 
كاروان ستونی داواشی لەو هاووڵاتییانە كرد كە بە نیازی گەشتی عومرەن، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە گەشت بكەن كە مۆڵەتی فەرمی ڕێگەپێدانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەیان هەیە، لەپێناو بەرگریكردن لێیان لەكاتی پابەند نەبوونی كۆمپانیاكە بە دابینكردنی خزمەتگوزاریی پێویست، بەپێچەوانەوە ئەگەر لەگەڵ كۆمپانیای بێ مۆڵەت گەشت بكەن، خۆیان بەرپرسیارییەتی هەڵدەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group