نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاندنی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێنـدنی (2025-2026) بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەدا، لە بەرواری 15/7ەوە پرۆسەی گواستنەوە و دابەزیینی خوێندكاران/ قوتابیان لە نێوان زانكۆكان بە ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات.
باسی لەوەشكرد، لە چەند رۆژی داهاتوو مەرج و پێوەرەكانی گواستنەوەو دابەزین بۆ قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێنـدنی (2025-2026) بەشێوەی ئەلیكترۆنی بڵاودەكرێتەوە.