نەوا-
مەسرور بارزانی رایگەیاند، بەغدا بەشێوەیەكی ناڕەواو نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكات.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە هاوكات جێگری سەرۆكی پارتیە لە كۆبونەوەیەكی حزبیدا رایگەیاندوە، عیراق وڵاتێكی فیدراڵییەو هەرێمی كوردستانیش قەوارەیەكی دەستوریی هەیە، دەبێت رێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بگیرێت، هەروەها هەرێمی كوردستان هەرگیز دەستبەرداری هیچ مافێكی دەستوری خۆی نابێت.
وتوشیەتی: شاندی حكومەتی هەرێم ئێستا لەبەغدان بۆئەوەی لە نزیكترینكاتدا كێشەی موچەبڕینی خەڵكی كوردستان چارەسەر بكرێت، كێشەی ئێمە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی كێشەیەكی سیاسییە نەك تەكنیكی.