وتەبێژی دەمپارتی: ئامادەی رێوڕەسمی چەكدانانی پەكەكە دەبین

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) رایگەیاند، رۆژی 11/7 بەشداریی مەراسیمی چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەبن.
ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی (دەمپارتی) سەبارەت بە پەیامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی (پەكەكە) رایگەیاند، لەساتەوەختێكی مێژویدان كە 100 ساڵی دوەمی توركیا دیارییدەكات، ساڵانێكە دەڵێن ناونیشانی چارەسەری دیموكراتی ئاشتییە، یەكسانییە، دادپەروەرییەكی بەپێزو هەمیشەییە لە ئیمرالییەوە لەلایەن ئۆجەلانەوە سەرچاوە دەگرێت، پێویستە جارێكی دیكە ئەمە ببینرێت و ئەمە داواكاریی هەمیشەیی ئەوانیشە.
وتەبێژی دەمپارتی راشیگەیاند، لە رۆژی هەینی 11/7  بەشداری مەراسیمی پەكەكە دەبن و هاوسەرۆك و نوێنەرانی پارتە سیاسییەكانیش بەشداریی لە مەراسیمەكەدا دەكەن.
جێی ئاماژەیە لە تۆمارێكی ڤیدۆیی نوێدا عەبدوڵڵا ئۆجەلا سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە لە ئیمراڵیەوە رایگەیاند، كۆتایی بە خەباتی پەكەكە دەهێنن كە وەك كاردانەوەیەك لەدژی نكۆڵیكردن لە هەبونی كورد دروستبو،  بەئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێكی جیا ستراتیژییەكەی شەڕی رزگاری نەتەوەیی بو، ئیدی دان بە هەبونی گەلی كورد دا نراوەو لەم سۆنگەیەوە ئامانجە سەرەكییەكە بەدیهاتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group