ئەمریكا پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ هەسەدە لە سوریا ناكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا و نێردەی تایبەتی سوریا ڕایگەیاند، واشنتن پاڵپشتی لە دامەزراندنی دەوڵەتێكی جیا بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) یان ناوچەیەك بەناوی "كوردستانی ئازاد" لە سوریا ناكات.
تۆماس باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا و نێردەی تایبەتی سوریا لە لێدوانێكدا بۆ ژمارەیەك ڕۆژنامەنوس لە نیویۆرك، ڕایگەیاندوە، هاوسۆزی لەناو كۆنگرێسی ئەمریكادا هەیە بۆ هێزەكانی هەسەدە و ئەمریكا هەوڵدەدات ئەو قەوارەیە بخاتە ناو حكومەتی سوریاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاوسۆزییە بەو مانایە نییە كە هیچ ئاماژەیەك بۆ دامەزراندنی كوردستانێكی ئازاد لە سوریادا هەبێت، هەروەها بە مانای دامەزراندنی دەوڵەتێكی جیاجیای هەسەدە نیە، یان دەوڵەتێكی سەربەخۆی عەلەوی یان دروز نییە، هەمویان لە چوارچێوەی سوریادا دەبن، كە دەستور و پەرلەمانی تایبەتی خۆی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group