یوسف محەمەد: ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گەیشتوەتە ئاستێكی مەترسیدار

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەشاری سلێمانی دامەزراوەی (ماس) دیدارێكی لەگەڵ دەستەبژێرێك لە نوێنەرانی پێكهاتەكانی عیراق سازكرد بەمەبەستی گفتوگۆكردنی رەوشی عیراق و كێشەكانی ئێستای.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا یوسف محەمەد سەرۆكی پێشوتری پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دیدارەكەوە رایگەیاند، دامەزراوەی ماس دەستەبژێرێكی لە ئەكادیمی و میدیایی و مەدەنییەكانی لەسەر ئاستی پارێزگا جیاوازەكانی عیراق بانگهێشتكردوە، وەك دامەزراوەكە بەلامانەوە گرنگە سەرباری ئەو گرژی و ناكۆكیانەی كە هەن لە عیراقدا بەتایبەتی تر لەنێوان دەسەڵاتەكاندا نامانەوێت كاریگەریی ئەو ناكۆكیانە بگوازرێتەوە بۆ كایەكانی ترو لە ئەنجامدا پێكادانی نێوان پێكهاتەكانی تیادا روبدات بەڵكو دەخوازن ئەم دیدارانە ململانێكان كەمبكاتەوە.
یوسف محەمەد وتیشی: هەموان دڵخۆشبون بە روخانی رژێمی دیكتاتۆری و هاتنەكایەی سیستمێكی نوێ لەعیراق كە كورد خۆشی تیایدا بەشداربو، بەڵام بەداخەوە وەك دەبینرێت ململانێكان هەر بەدەوامن و ئێستا ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گەیشتوەتە ئاستێكی مەترسیدارو بەردەوام پەرچەكردار بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لەكاتێكدا ئەمساڵ ساڵی هەڵبژاردنە لە عیراقدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group