نەوا-
دوای چاودێریكردنی كۆگایەكی هەڵگرتنی خواردەمەنی لەچوارقوڕنە، ئاسایش دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە هەنجیری بەروار ساختەكراودا دەگرێت.
بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بڵاویكردوەتەوە، بەهەبونی زانیاری پێشوەخت و دوای چاودێریكردنی كۆگایەكی هەڵگرتنی خواردەمەنی لەلایەن هۆبەی ئابورییانەوە لەچوارقوڕنەوە، لە كۆگایەكدا هەنجیری خراپبو كە بەهای خۆراكی لەدەستداوەو بەرواری ساختەكراوی لێدراوە بێ ئیشكردنی ساردكەرەوە هەڵگیراوە، دواتر بوەتە هۆی ئەوەی قرتێنەرەكان لەناویدا بمێننەوە ئەمەش پێچەوانەی رێنمایی تەندروستییە، بەوهۆیەوە بڕی 6 تۆن هەنجیری وشككراوە دەستی بەسەردا گیرا كە خاوەنەكەی ویستویەتی بەسەر چەرەسات فرۆشەكان و بەهارات فرۆشەكانی سنورەكەدا دابەشی بكات .
رونیشكراوەتەوە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەو بەهەماهەنگی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە دەستگیرا بەسەر ئەو بڕە هەنجیرە وشككراوەیەداو ئێستا خاوەنەكەی بەیاسای پاراستنی مافی بەكاربەر راگیراوە.