یۆنامی بەبۆنەی رۆژی جیهانی خۆڵبارینەوە: نابێت دیاردەی خۆڵبارین وەك دیفاكتۆ قبوڵ بكرێت

8 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەبۆنەی رۆژی جیهانی خۆڵبارینەوە نێردەی تایبەتی نەوتەوە یەكگرتوەكان بۆ عیراق (یۆنامی) لەپەیامێكدا پابەندییەكانی بۆ بەرەنگاربونەوەی دیاریدەی خۆڵبارین دوپاتدەكاتەوە.
یۆنامی لە پەیامێكدا ئاماژەیكردوە، هەرچەندە خۆڵبارین دیاردەیەكی نوێ نیە نە لە عیراق و نە لەناوچەكەو جیهاندا، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا لەچەندین وڵاتی جۆراوجۆری ناوچەكەدا زیاتر چڕبوەتەوەو گیروگرفتی بۆ تەندروستی و ژینگەو ئابوری و ژیانی مرۆیی دروستكردوە.
یۆنامی وتوشیەتی، هەرچەندە خۆڵبارین بوەتە دیاریدەیەكی باو، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە كە وەك دیفاكتۆیەك قبوڵ بكرێت و وازی لێبهێنرێت، بەڵكو پێویستە روبەڕوی ببنەوە بە بەچەند هەنگاونانێكی كردەیی و ئامادەكراوە بۆئەوەی كاریگەرییەكانی كەمبكەنەوە.
لەبەشێكی تری پەیامەكەی یۆنامیشدا هاتوە لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی خۆڵباریندا كە هەمو ساڵێك لە 12ی تەمموزدا لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكان یادی دەكرێتەوە پابەندی نوێ دەكەنەوە بۆ چارەسەركردنی ئەم دیاردەیە تا ببێتە سەرەتایە بۆ گۆڕانكارییەكی گەورەترو تەندروستی و ژینگەو هەسارەكە بپارێزێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group