ئاژانسی هەواڵی فارس: پزیشكیان لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا بریندار بووە

8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی هەواڵی فارس ئاشكرایكردوە، لە بۆردومانێك كە ڕۆژی 16ی حوزەیران كراییە سەر كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیستمانی ئێران، قاچی مەسعود پزیشكیان بە سووكی برینداربووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، كۆبوونەوەكە لە نهۆمەكانی خوارەوەی باڵەخانە بۆردومانكراوەكەدا بەڕێوەچووە و سەرۆكی ئێرانیش لە دەروازەیەكەوە چووەتە دەرەوە كە پێشتر بۆ باری لەناكاو ئامادەكرابوو.
ئاژانسەكە ڕاشیگەیاند، بە هۆی وردی زانیارییەكانی ئیسرائیل لەسەر كۆبوونەوەكە، دەسەڵاتدارانی ئێران گومانیان هەیە لەوەی سیخوڕ هەبووبێت و لەوبارەیەوە لێكۆڵینەوە دەكەن.
ڕوونیشیكردەوە، هێرشەكە هاوشێوەی ئەو بۆردومانە بووە كە تێیدا حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری پێشووی حزبوڵای لوبنانی تێدا كوژرا،هەروەها باس لەوەشكراوە، كە ئیسرائیل بە شەش بۆمب دەروازەكانی باڵەخانەكەی كردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی ڕێگەی دەربازبوون نەمێنیت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group