بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیلەوە 21 فەڵەستینی كوژران

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەكەرتی غەزە رایگەیاند، 21 فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كوژراون.
وەزارەتەكە لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەیەك فەڵەستینی لە كاتی وەرگرتنی یارمەتی مرۆیی لە ناوەندێكی دابەشكردنی یارمەتییەكانی ئەمریكا لە باشوری خان یونسی باشوری كەرتی غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە غازی فرمێسكڕێژ لەبەرامبەریان بەكارهێنراوەو دواتر بەوهۆەیەوە پاڵەپەستۆ رویداوە.
راشیگەیاندوە، لەئاكامی روداوەكەدا 15 فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە، هاوكات 6 فەڵەستینی دیكەش لە كەرتی غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كوژراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group