20 روفاتی كۆمەڵكوژییەكەی بادۆش رادەستی كەسوكاریان كرانەوە

16 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق بۆ چوارەمینجار 20 روفاتی تری رادەستی كەسوكاریان كردەوە كە لەكۆمەڵكوژییەكەی زیندانی بادۆش لە پارێزگای نەینەوا ساڵی 2014 لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژرابون.
ئەحمەد مونعم لێپرسراوی یەكەی زانیارییە هونەرییەكان لە بەشی گۆڕەبەكۆمەڵەكان لەپزیشكی دادوەریی رایگەیاندوە، روفاتی كۆمەڵكوژییەكەی زیندانی بادۆش رادەستی بەشەكانی پزیشكی دادوەریی لە پارێزگاكان كراونەتەوە بەپێی شوێنی نیشتەجێبونی زیندانییەكان، لەناویاندا شاری بەغدا 7 روفاتی بۆ گەڕاوەتەوە كە بەكۆی گشتی بۆ چەند پارێگایەك ژمارەیان گەیشتوەتە 20 روفات.
راشیگەیاندوە، تائێستا ژمارەی ئەو روفاتانەی رادەستكراونەتەوە 171 روفات بون دوای ئەوەی پشكنینی لەیەكچویان بۆ كراوە لەگەڵ كەسوكارەكانیاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group