فەرماندەی نوێی دەستەی راوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانان لەعیراق دەستبەكاربو

23 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان  و جەنەراڵ ریڤێرا فەرماندەی نوێی دەستەی راوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانان لە عیراق كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەو كۆبونەوەیەدا وەزیری پێشمەرگە بەبۆنەی ئەركی نوێی ریڤێراوە رایگەیاند، دڵنیان لەماوەی ئەركەكەیدا دڵسۆزی خەڵكی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دەبێت بە هەوڵەكانیشی پشتیوانی ئەمریكاو هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە فراوانتر دەبێت.
لەبارەی دۆخی ئێستای پێشمەرگەو دوا دەرەنجامەكانی پرۆسەی چاكسازی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندوە: بەردەوامن لە پرۆسەی چاكسازی بە پشتیوانی ئەمریكاو هاوپەیمانان، هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ سەرخستنی چاكسازی كە ئامانجیانە هەمو هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەو دوو ناوچەی سەركردایەتی و فیرقەكانی پیادەدا رێكبخەنەوە.
لەلایەنەن خۆشیەوە ریڤێرا رایگەیاندوە، دڵخۆشن پێشمەرگە دەستكەوتی زۆری بەدەستهێناوە لە پرۆسەی چاكسازی هیوایانوایە چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group