نەوا-
13ئە ندامی دیموكراتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا نامەیەكیان واژو كردوە و داوایان لە ئیدارە ی ترەمپ كردوە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت.
ماڵپەڕی هەواڵی ئاكسیۆسی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، واژۆكارانی نامەكە داوایان لە هەموو ئەو وڵاتانە كردووە كە تا ئێستا دانیان بە دەوڵەتی فەلەستین نەهێناوە، بە ئەمریكاشەوە، فەڵەستین وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ بناسێنن.
لە نامەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەم قۆناغە دڵتەزێنە سەرنجی جیهانی بۆ پێویستی بەپەلە بۆ داننان بە مافی چارەی خۆنووسینی فەڵەستین ڕاكێشاوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، لەو ماوەیەشدا چەندین وڵات دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوەو چەند وڵاتێكی دیكەش بەڵێنیان داوە دانی پێدا بنێن لەوانە فەڕەنسا، بەریتانیا، كەنەدا، ئوسترالیا، نیوزلەندا و پورتوگال.