نەوا-
دوای ئەوەی بەرپرسانی تەندروستی لە غەززە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 منداڵیان بەهۆی بەدخۆراكییەوە ڕاگەیاند، بەرپرسانی مرۆیی نەتەوە یەكگرتوەكان داوای هەنگاوی بەپەلە دەكەن.
نوسینگەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هەماهەنگی كاروباری مرۆیی (OCHA) ڕایگەیاند، هاوبەشە فریاگوزارییەكانیان لە غەززە تۆماركردنی زیاتر لە 100 منداڵیان ئاشكراكردوە كە بەهۆی بەدخۆراكیەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەشێكی وێرانكەرە كە جیهان شەرمەزار دەكات و داوای كردەوەی بەپەلە و لەمێژە دواكەوتو دەكات.
بەرنامەی خۆراكی جیهانی ڕایگەیاند، زیاتر لە 300 هەزار منداڵ لە مەترسییەكی گەورەدا ماونەتەوە و زیاتر لە یەك لەسەر سێی دانیشتوانی غەززە ڕایانگەیاندوە كە بۆ چەند ڕۆژێك لە یەك كاتدا بێ خواردن دەڕۆن.
ڕونیشیكردەوە، دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی یارمەتی خۆراك لە غەززە پێویستی بە زیاتر لە 62 هەزار تەن هەیە لە مانگێكدا، بەڵام تا ئێستا ڕێگە بە بڕی پێویست نەدراوە بۆ دڵنیابون لە مانەوەی نزیكەی دوو ملیۆن كەس.