نەوا-
لەتیف رەشید سەرۆك كۆمارو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبونەوەو تاوتوێی هەڵبژاردنی داهاتوی عیراقیانكرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەكۆبونەوەی سودانی و لەتیف رەشیددا باس لە دوایین پێشهاتەكانی وڵات كراوەو جەخت لەسەر یەكخستنی هەڵوێستی هێزە نیشتمانییەكان كراوەتەوە لە پاڵپشتیكردنی بەرنامەو پلانەكانی حكومەت بەئامانجی گەیشتن بە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی، هەروەها تاوتوێی پرسە هەرێمییەكان و رۆڵ و هەوڵەكانی عیراق لە چەسپاندنی بناغەكانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا كراوە.
جەختیشكراوەتەوە، هەر لەكۆبونەوەكەدا باس لەئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق و پێویستی دەستەبەركردنی سەركەوتنی كراوە بەتایبەتی لە رێگەی بەشدارییەكی فراوان و هەڵبژاردنی نوێنەران لەلایەن دەنگدەرانیانەوە بۆ پەرلەمانی عیراق بەشێوەیەك كە خواستەكانیان بەدیبهێنێت.