ئەو كۆمپانیایانە پاداشتدەكرێن كە بەسەركەوتویی خزمەتكردنی حاجیانیان كردوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان شێوازو مەرجەكانی خۆتۆماركردنی كۆمپانیاكانی بەسیستمی ئۆنلاین بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان داوا لەو كۆمپانیانە كراوە كە خوازیارن بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2026 داواكاری پێشكەش بكەن، پێویستە خۆیان لەسیستمی ئۆنلاین تۆمار بكەن و پاشان لە رێگەی لیژنەیەكەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت بە گوێرەی دەرچون ناوەكانیان لە سیستم بۆ تیروپشك بەرزدەكرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە راشیگەیاندوە كە بەشێك لەو كۆمپانیانەی كە لەوەرزی حەجی ئەمساڵ 2025 باش بون بەپێی دەستنیشانكردنی هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی وەرزی حەج  بەبێ تیروپشك دەبرێنەوە بۆ وەرزی حەجی 2026 بەشێوەیەك بۆ هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك باشترین پێنج كۆمپانیا دادەنرێن، هەروەها بۆ هەریەك لە پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی (سۆران – زاخۆ – گەرمیان – راپەرین) دوو باشترین كۆمپانیا هەڵدەبژێردرێن وەك پاداشت بۆ ئەو كۆمپانیانەی كە باشترین خزمەتیان پێشكەش بە حاجیان كردوە لە وەرزی بەجێهێنانی حەجی ئەمساڵدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group