پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقوڵی %90ـی كارەكانی تەواو بوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كاركردن لە پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقوڵی بەردەوامەو لەئێستاشدا %90ـی كارەكانی تەواو بوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی دووسایدی (گۆمەسپان- سماقوڵی) لەچوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی و گرنگی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابوری بە بڕی 210 ملیار دینار دەست بەجێبەجێكردنی كراوە.
پڕۆژەكە هەردو پارێزگای هەولێرو سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوەو شەقامی دەوروبەری بەنداوەكەش دەگرێتەوە، مەوداكەی 22 كیلۆمەترەو 6 ژێرپردو 3 بەرزەپرد لە خۆ دەگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group