نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە قەرزێكی تری سەر بەشێك لە هاووڵاتییان خۆشدەبێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە گەڕاندنەوەی بڕی پارەی قەرزی بچووك بۆ ئەو سوودمەندبووانەی كۆچی دواییان كردووە و تا ئێستا دانەوەی ئەو قەرزەیان لە ئەستۆ ماوە كە ژمارەیان 59 سوودمەندە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو ڕێنماییە لە ڕێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كاری پێدەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.