وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەكاری بۆ رەشنوسی بودجەی خەمڵێنراو دەكات

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئاماری دەرچوانی سێ یەكەمەكان و بەشە پزیشكییەكان هەروەها هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا بۆ رەشنوسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026 ئامادە دەكات.
لە گشتاندنێكدا كە ئاڕاستەی گشت زانكۆ و دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان كراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم زانكۆكان رادەسپێرێت كە لەماوەی یەك مانگدا ئاماری گشتی دەرچوانی (سێ یەكەمەكان) و دەرچوانی (پزیشكی گشتی تەندروستی و پزیشكییەكان) هەروەها هەڵگرانی بڕوانامەی (باڵا) ئەوانەی تاكو ئێستا دانەمەزراون بۆ ساڵانی (2017-2018) تا (2024-2025)یان بۆ رەوانە بكەن، بۆئەوەی لەپێویستی میلاكات و رەشنوسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026 جێگەی بۆ بكرێتەوە.
هەر لە گشتاندنەكەدا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داوایكردوە لەماوەی یەك مانگدا ناوەكانیان بۆ رەوانە بكرێت بەگوێرەی خشتەیەك كە چۆنیەتی ناردنی ناوەكانی تیایدا رونكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group