نەوا-
رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان سەردانی بارەگای سەرەكی یەكێتی ئەوروپا دەكات و راپۆرتێك لەسەر (دۆخی ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەوانی و پێشێلكارییەكان و لەمپەرو ئاڵنگارییەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنوسیی لە هەرێمی كوردستان) پێشكەش دەكات.
بڕیارە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا ئامادەی پێشكەشكردنی راپۆرتەكەبن، هەروەها بەمەبەستی هاوكاری و هەماهەنگی چەندین دیدارو كۆبونەوە لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان ئەنجام بدرێت و كێشەو گرفتەكانی بەردەم كاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان بخرێنەڕو.