شارەزایەكی كەشناسی: تا ناوەڕاستی مانگ هیچ ئەگەرێكی بارانبارین نیە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لەهەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین و نزمبونەوەی پلەكانی گەرما وڵاتانی ئەوروپاو رۆژئاوای توركیا دەگرێتەوە، بەڵام لەمنزیكانەدا تا ناوەڕاستی مانگ هیچ ئەگەرێكی بارانبارین بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە ئارادا نیەو كەشوهەوا بەجێگیری دەمێنێتەوە.
ئاراس جەبار لە پێشبینییەكەیدا باسی لەوەشكردوە كە لەو ماوەیەدا بەرزەپاڵەپەستۆیەك كۆنترۆڵی كەشوهەوای عیراق و  ناوچەكە دەكات، دواتر پلەكانی گەرما ئاسایی دەبنەوەو بەرەو نزمبونەوە دەچنەوە، بەگشتی تا ناوەڕاستی مانگ هیچ ئەگەرێكی بارانبارین بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم لە ئارادا نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group