نەوا-
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پاش گرانكردنی نرخی كارەبا ژمارەیەك پسوڵەی بەراورد كردوە بۆی دەركەوتوە لە هەر پسوڵەیەكدا نزیكەی 5 تا زیاتر لە 10 هەزار دینار پارەی زیاد لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
عومەر گوڵپی چەند نمونەیەكی باسكردوەو وتویەتی، پارەكە لەسەر پسوڵەكان دابەشكراون بۆ دو بەش، بەشی یەكەم بۆ مانگی یەكەم و بەشی دوەم بۆ مانگی دوەم، بەپێی شیكردنەوەكان لە هەردو مانگەكەدا ئاستەكانی یەكەم تەواو نەكراوە دەستبەجێ چوەتە ئاستی دوەم پاشان بەبێ تەواوكردنی ئاستی دوەم چوەتە ئاستی سێیەم، واتە لە هەردو بەشەكەیدا بۆ هەردو مانگەكە هاوڵاتی 10 هەزار دینار پارەی زیاتری بۆ ئەژمار كراوە، بۆ ئەمەش هاوڵاتی ئاسایی نازانێت و بەناڕەوا پارەی زیادەی لێ وەردەگیرێت.