عوسمان زیندانی: لە نۆ مانگدا 51 كرێكار گیانیانلەدەستداوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
عوسمان زیندانی سەرۆكی رێكخراوی كرێكارانی بیناسازی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تائێستا ژینگەی كار لە هەرێمی كوردستان بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان نیەو بەشێكی زۆری رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە سەلامەتی شوێنی كار لەهەرێمی كوردستان جێبەجێ ناكرێن.
سەرۆكی رێكخراوی كرێكاران وتیشی: بەگوێرەی ئامارەكان لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 51 كرێكار لەهەرێمی كوردستان و ناوچەكانی چەمچەماڵ و كەركوك لەكاتی كاركردندا گیانیانلەدەستداوە، هەروەها تەنها لەماوەی 20 رۆژی رابردودا لەشاری كەركوك پێنج كرێكار گیانیانلەدەستداوە، پێویستە داواكاری گشتی بێتە سەرخەت چونكە ژمارەی گیانلەدەستدان زۆرەو ئەو كرێكارانەشی كاردەكەن كرێكاری رۆژانەن و بۆ قوتی رۆژانەیان كاردەكەن وەك كرێكاری كارگەیەك نین مافەكانیان بۆ دەستەبەركرابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group