ئەو كەسانەی لە ئەوروپا گەڕاونەتەوە تۆمار دەكرێن

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەنتەری گەڕانەوەی نیشتمانی (NRM) سەر بە بەڕێوبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لەپارێزگای هەڵەبجە فۆڕمێكی خۆتۆماركردنی بۆ ئەو كەسانە راگەیاند كە لە ئەوروپا گەڕاونەتەوە
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوبارەیەوە سەنتەری گەڕانەوەی نیشتمانی بڵاویكردوەتەوە، هەوڵەكەیان لەچوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانە بۆ گەڕاندنەوەو ئاسانكاری بۆ دوبارە تێكەڵكردنەوەی گەڕاوەكان بەكۆمەڵگەو ئاسایكردنەوەی ژیانیان، بۆ ئەومەبەستەش هەڵدەستین بە تۆماركردن و كۆكردنەوەی داتا لەسەر هەمو ئەوانەی لە وڵاتانی ئەوروپا گەڕاونەتەوە بۆ كوردستان و پارێزگای هەڵەبجە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group