نەوا-
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەستگیركردنی شانەیەكی داعشیان لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی دێرەزور راگەیاند، ئەوەش دوای دوای چاودێریكردنی وردی جموجوڵی ئەندامانی شانەكە بوە.
هەسەدە لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردوە، ئەو شانەیەی داعش خۆی ئامادە دەكرد بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی و تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، بەڵام هێزەكانیان توانیان گەمارۆی شوێنەكە بدەن و هەمویان دەستگیر بكەن.
هەسەدە زیاتر رونیكردوەتەوە كە لەكاتی ئۆپراسیۆنەكەدا دەست بەسەر چەك و چەند بەڵگەنامەیەكدا گیراوە كە پەیوەندیی ئەو كەسانەوە هەبوە كە دەستگیر كراون یاخود ئەوانەی تێوەگلاون.