هاتوچۆی گەرمیان داوایەك لە لایەنە سیاسییەكان و كاندیدانیان دەكات

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان داوا لەلایەنە سیاسیەكان دەكات لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا وێنەو پۆستەری كاندیدانیان لەو شوێنانە دانەنێن كە دەبێتە هۆی شاردنەوەی هێماكانی هاتوچۆ.
هاتوچۆی گەرمیان لەو ئاگادارینامەیەیدا كە بڵاویكردوەتەوە، داواشیكردوە پۆستەر لە سەر شۆستەو لە بەرامبەر هێڵەكانی پەڕینەوە دانەنرێت كە ئاستەنگی هاتوچۆیی دروست دەكەن، بە پێچەوانەوە داوای یاسایی لەسەر لایەنی سەرپێچیكار تۆمار دەكەن و پۆستەرەكانیان لێ دەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group