لیژنەی باڵای ئەمنی جەخت لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی ئارام دەكاتەوە

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی بەڕێوەچو تیایدا وەزیری ناوخۆ جەختیكردۆتەوە، دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق هەڵبژاردنێكی ئارام و لەكەشوهەوایەكی سەقامگیر بەڕێوەبچێت و دامەزراوەكانی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ نیشتمانین و پێویستە هاوڵاتیان و لایەنە سیاسییەكانیش لەكاتی‌ بانگەشە‌و دەنگداندا هاوكاربن تاكو كەشوهەوایەكی‌ ئارام دروست بێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆتایی وەزیری ناوخۆ لە كۆبونەوەكەدا ئەوەشی باسكردوە، لەئاستی‌ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان لیژنەی‌ لاوەكی‌ دروست كراوەو وەزارتەكان لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان هاوكاردەبن بۆ ئەوەی هیچ كێشەیەك دروست نەبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group