مەسرور بارزانی بۆ عەبادی: پێویستە رێز لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم بگیرێت

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لەشاری هەولێر كۆبونەوەو  دوایین گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی دۆخی گشتیی عیراق و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیان تاوتوێ كردوە.
 لەوبارەیەوە مەسرور بارزانی بڵاویكردوەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا لەگەڵ عەبادی جەختیان لەگرنگی چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستورو رێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی كوردستان كردوەتەوەو باسیان لەبارەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group