نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی جەژنی جەمای لە ئێزدیان پیرۆزكردو لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، هیوادارە ئەو جەژنە بە ئارامی بەڕێبكەن و هەمو ساڵێك و هەمو جەژن و بۆنەكانیان بۆ هەمو پێكهاتەكانی دیكەی كوردستان بە خێرو خۆشی بگەڕێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی بە پێكهاتەی ئێزدی وتوە، لەم جەژنەدا جارێكی تر بۆ هاوڵاتیانی ئێزیدی و هەمو پێكهاتەكانی كوردستان وەك هەمو كاتێك پشتیوان و پارێزەری مافەكانیان دەبن و كوردستان بۆ هەموان وەك وڵاتێكی پێكەوەژیانی ئاشیتانە دەمێنێتەوە.