دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان دادەمەزرێن

24 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگا پزیشكی و تەكنیكییەكان بۆ ساڵی 2022 – 2023 لە سەرجەم پاریزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابمەزرێنن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بە گوێرەی نوسراوێك كە بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە، دەرچوانی كۆلێژی بەشی پزیشكی ددان و دەرمانسازی و هەروەها دەرچوانی شیكاری نەخۆشییەكانی پەیمانگا تەكنیكییەكان بۆ ساڵی 2022 بۆ 2023 دادەمەزرێنن.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەكە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، هەروەها، بە پێی پێویستی دامەزراوەكان لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی سەرجەمیان دادەمەزرێنن.






شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group