وەزارەتی دارایی پرۆژە بودجەی گشتی ساڵی داهاتو ئامادە دەكات

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
مەزهەر محەمەد راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی دەستیكردوە بە ئامادەكردنی خەمڵاندن بۆ ئامادەكردنی پرۆژە بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی داهاتو، دوای تەواوبونیشی دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی ئابوری وەزاری و پاشان دەنێردرێت بۆ پەرلەمان.
راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەبارەت بە رەوانەكردنی بودجەی ساڵی داهاتو لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان وتی: وەزارەتی دارایی بەرپرسیارە لە ئامادەكردنی خەمڵاندنی بودجە كە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵەوە دەستیپێكردوە، خەمڵاندنی سەرەتایی بودجەش دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی ئابوری وەزاری بۆ گفتوگۆكردن و پێداچونەوە، پاشان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی پەسەندی بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group