نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا راگەیاندووە، هیچ بەربەستێك بۆ ناردنی مووچە نییە و ڕێككەوتن كراوە، دەبێت ئەم هەفتەیە مووچە بنێردرێت.
سەبارەت بە دابەشكردنی دوو مووچە پێش هەڵبژاردن وتەبێژی حوكمەت دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەیە، دوایی گەیشتن و دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت، زۆر بە خێرایی دەچنە گفتوگۆی ناردنی مووچەی مانگی نۆ.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر رێكاری ئیداری رێگر نەبێت كات هەیە كە هیچ مووچەیەكی ئەمساڵ نەفەوتێت و ئەو پێنج مووچەیەی ماون خەرج بكرێن.