نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانی دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی رایگەیاند، ساڵی 2007 بە ئامادەبونی چەندین پسپۆڕی بیانی لەگەڵ بەغدا گەیشتنە خاڵی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای نەوت و غاز، بەڵام كاتێك كە چوە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ پەسەندكردنی وەزیرێك لە وەزیرەكان وتبوی "كورد ناتوانن جیاوازی لەنێوان نەوت و ئاودا بكەن" بۆچی ئێمە خۆمان توشی ئەو پابەندیە بكەین، ئێستا كە كێشەیەك لەسەر نەوت و غاز هەیە خەتاكەی لە بەغدایە نەك هەرێم.
بارزانی لەبەشێكی تردا چەند بڕگەو مادەیەكی دەستوری فیدراڵی عیراقی خستەڕو رایگەیاند، قبوڵ ناكەن شیكردنەوەی هەڵە بۆ مادەو بڕگەكانی دەستور قابیلی قبوڵ نیە، ئێستاش كە ئەو رێكەوتنەوەی لەنێوان هەرێم و بەغداو كۆمپانیاكانی نەوت كراوە هیوادارن بەردەوام بێت و كارێكی باشە لەداهاتوشدا ئەگەر هەر هەمواركردنەوەیەك پێویست بكات لاریان نییە.