نەوا-
ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار لەبارەی ئەنجامی راپرسیەكی (راما ئەجێنسی) تایبەت بە ژینگەی ناوچە گەشتیارییەكان رایگەیاند، راپرسییەكە فاكتەرێكی بەهێز دەبێت بۆ زیاتر تێگەیشتن لە بارودۆخی ناچە گەشتیارییەكان لە روی ژینگەیی و هەنگاونان بەئاڕاستەی فەراهەمكردنی ژینگەو كەشێكی لەبارو گونجاوتر بۆ گەشتیاران.
وتیشی: كەرتی گەشتیاری بەشێوەیەكی گشتی بوژانەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو لە ماوەی پێنج ساڵی رابردودا 80 پرۆژە بەبڕی 7 ملیارو 555 ملیۆن و 305 هەزار دۆلار لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە.