نەوا-
رێكخراوی پەیامنێران ئیدانەی هێرشكردنە سەر كەناڵێكی راگەیاندن دەكات و بڵاویكردەوە، لەكاتی روماڵی گواستنەوەی كێشەی هاووڵاتیان لەكەمی خزمەتگوزاری و پیسبونی ئاو لەگوندی گۆپاڵە سەر بەناحیەی بازیان، لەلایەن كەسێكی ئەمنییەوە هێرش و رێگری لە پەیامنێرەكە دەكات دواتر هەوڵدەدات دەست بەسەر كامێراو ئامێری پەخشی راستەخۆی پایتەخت میدیادا بگرێت.
رێكخراوی پەیامنێران ئاماژەشیكردوە، ئەو توندوتیژییەی هێزەكانی ئەمنی شەرمەزار دەكەن و داواش لەهێزە ئەمنییەكان دەكەن دەستهەڵگرن لەو پێشێلكاریەو رێز لەكاری رۆژنامەوانی بگرن .