هەپەگە: سوپای توركیا بەردەوامە لە هێرشكردنە سەریان

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە، سوپای توركیا لەبەرامبەر هێزەكانیان لە باكوری كوردستان لەچەندین شوێن ئۆپراسیۆن و هێرشی بەرفراوانی ئەنجامداوە لەكاتێكدا هێزە چەكدارەكانیان پابەندی بڕیاری ئاگربەستن، وێڕای ئەوەی نایخوازن، بەڵام ئەگەر روبەڕوبونەوە روبدات بەرپرسیارێتی دەرەنجامەكەی لەسەر ئەو ئیرادە سیاسی و سەربازییەیە كە ئۆپراسیۆن بەو هێزانە دەكات.
ئەم راگەیەنراوەی هەپەگە لەكاتێكدایە، لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئەو چەكدارانە لە مەراسیمێكدا چەكەكانیان داناو چاوەڕوانی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتین لە توركیا، هەروەها پێشتریش ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردەوە پەرلەمانی توركیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژكردنەوەی رەوانەكردنی هێزی سەربازی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی ئەو هێرشانەی كە رەنگە لەلایەن چەكدارانەوە لە عیراق و سوریا بكرێنە سەریان. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group